AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢١ ١٢:٤٢

سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاند:

کاندیدی پارتی دیمۆکرات کشایەوە/ حزبەکەی بارزانی دەنگ بە کێ دەدات

کاندیدی پارتی دیمۆکرات کشایەوە/ حزبەکەی بارزانی دەنگ بە کێ دەدات

سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاند ده‌چنه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان و ده‌نگ به‌ دكتۆر له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ میدیاكانى نزیك له‌ حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند:  بڕیاریداوه‌ به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراق بكات.

وتیشى، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ به‌ د. له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق.

مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، بۆ ده‌ربازبونى عێراق له‌ چه‌قبه‌ستوى سیاسى كاندیده‌كه‌یان ڕێبەر ئەحمەد كشاندۆته‌وه‌.

News ID 43754

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha